کوردستانی

هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا شەهیدی لێكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا شەهیدی لێكەوتەوە
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (درۆن) ناحیەیەكی سنووری شەنگالی پێكاوە و سەرەنجام بەرپرسێكی ئەمنیی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال و ژمارەیەك گەریلا شەهیدكران.

دژەتیرۆری هەولێر ئەمڕۆ 14ی تشرینی دووەمی 2023 رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە ناحیەی سنونێ سەر بە قەزای شنگال کردەئامانج و بەهۆیەوە، بەرپرسێکی ئەمنیی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) و گەریلایەكی یاوەری "کوژران".

لەوبارەیەوە میدیای نزیگ لە یەبەشە رووداوەكەی پشتڕاستكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، دوو گەریلا بە ناوەكانی (بەرخۆدان شینگال و ئارگەش فەقیر) گیانیان بەخشیوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ساڵیادی ئازادكردنی شەنگال لەلایەن یەكینەكانیانەوە سوپای تورك ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە و ئۆتۆمبێلێكی یەكینەكانیان بەئامانج گرتووە.

ئەوەش هاتووە، هەردوو گەریلاكە بە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی شەوی رابردوو بەمەبەستی سەردانیكردنی كەسوكاریان بەڕێكەوتوون و لە رێگەدا بەئامانج گیراون.

هاوكات راگەیەندراوەكەی یەبەشە ئاماژەی بە گیان بەخشینی هیچ سەركردە یاخود بەرپرسێكی ئەمنیی ناوچەكە لە ریزەكانیان نەكردووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan