کوردستانی

هاوڵاتییەك بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا و بكوژ نادیارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەك بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا و بكوژ نادیارە
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی ناوچەكە، كەسێك بە دەستڕێژی گوللـە هێرشیكرایەسەر و كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس لە ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ 14ی تشرینی دووەمی 2023 لە گوندی کوڵەجۆ سەر بە ناحیەی کۆکزەوە هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گوللـە هێرشیكرایەسەر.
 
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان زانیاریی زیاتری خستەڕوو و ئاماژەی بەوەكرد، هاوڵاتییەك بە ناوی (مستەفا وەهاب محەمەد) لەدایکبووی 1979  گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

باسی لەوەشكردووە، هاوڵاتییەكە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربووە و دوای  گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە، بە وتەی کەسوکارەكەشی لەنێو کوڵەجۆ ماتۆڕسوارێک تەقەی لێکردووە و هەڵهاتووە.

بەپێی زانیارییەكان لەئێستادا بەمەبەستی توێکاریی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستیپێکردووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan