کوردستانی
سەبارەت بە مووچەی مانگەكانی داهاتوو سەرۆكی حكومەت زانیاریی زیاتر ئاشكرادەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هۆكاری نەبوونی مووچە بەغدایە و بۆ مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ حكومەتی فیدراڵ پێی راگەیاندوون پێویستە "پاكتاوی حسابەكان بكەن".
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە شاری هەولێر رایگەیاند "كۆبونەوەیەكی باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق، كە لەهەمانكاتدا جێگری سەرۆك وەزیرانیشە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لەسەر هەرێم بووە لەڕووی كاری تەكنیكی یان یاسایی جێبەجێكراوە و پێویستە ئەوان واتا (بەغدا) رێز لەو مافانەی خەڵكی كوردستان بگرن كە لە دەستووردا هاتووە و جێبەجێیان بكەن.
سەبارەت بە كۆبوونەوەكان راشیگەیاند، قسەی زۆر كرا لەسەر ئەوەی هەرێم ئەرك و مافی چییە، داواكارییەكانی هەرێمیش لە حكومەتی فیدراڵی بۆ رێزگرتن لە مافە دەستورییەكانی هەرێم، بەتایبەتی دابینكردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێم بووە.
مەسرور بارزانی جەختیكردەوە، جگە لە نامە، ئەو لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی قسەیكردووە بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەكە، بەغدا-ش باسی ئەوەی كردووە هەرێم كاتی خۆی داوای شەش مانگی كرد كە ئەو بڕە پارەیەی ئەو شەش مانگەی لەمساڵدا ماوە بۆ خەڵكی دابینبكەن.
دەشڵێت، بەغدا بۆ سێ مانگ بڕیاریداوە نەك شەش مانگ، سەبارەت بەو بڕەپارەیەش كە دیاریكراوە هەرێم داوای 800 ملیاری كردووە بنێردرێت، بەڵام حكومەتی ناوەند بڕیاریدا لەسەر 700 ملیار دینار كە رەوانەبكرێت وەك قەرزی مووچە.
جەختیشیكردەوە، بۆ سێ مانگەكەی دیكە دیسان هەرێم قسەی لەگەڵ بەغدا كردووە، بەڵام حكومەتی فیدراڵ رایگەیاندووە بۆ مانگی 12 دەبێت جارێكی دیكە هەژمارو خەرجییەكان پاكتاوبكرێت بۆ ئەوەی بزانن چی ماوە دابینیبكەن.
سەرۆكی حكومەتی روونیشیكردەوە، داوایانكردووە ئەو كێشانەی هەیە كۆتاییان پێبێت و چیدیكە شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێم دوانەكەوێت و وتی "چەند مانگێكە خەڵكی هەرێم مووچەكانیان دواكەوتوە، بەڵام هۆكارەكەی حكومەتی فیدراڵی بەغدا بووە".
ژ.ع