کوردستانی

دەربەندیخان.. چوار كەس لە رووداوێكدا گیانیان سپارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەربەندیخان.. چوار كەس لە رووداوێكدا گیانیان سپارد
مەودا میدیا-

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە جۆری پێكدادان، چوار كەس لەسەر رێگەی دەربەندیخان كەلار گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ دەمژمێر 12ی نیوەڕۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان -  کەلار چوار کەس گیانیان لەدەست دا كە سەرجەمیان سەرنشینی یەك ئۆتۆمبێل بوون.
 
رووداوەكە نزیک گوندی پێباز روویداوە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت جۆری نیسان ئاڵتیما  و ( بارهەڵگرێک )، سەرەنجام شۆفێر و سەرجەم سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلی نیسان ئاڵتیماکە كە چوار کەس بوون گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی بەردەست مەودا میدیا، سەرجەم قوربانییانی رووداوەكەی ئەمڕۆی دەربەندیخان بە نەژاد عەرەب بوون.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan