کوردستانی
بهوێنهوه: میتی توركیی سهركردهیهكی كوردی له سنووری سلێمانی تیرۆركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
بهگوێرهی سهرچاوهكانی ههواڵی رهسمیی توركیا، دەزگای میتی توركیا ئاشكرایكردووه، بەرپرسێكی پەكەكەیان لە سنووری سلێمانی كوشتووه، ئهوهش دوای چاودێریكردنی.
دەزگای میتی توركیا ئاماژهی بهوهشكردووه، ئهو بهرپرسهی پارتی كرێكارانی كوردستان كه كوژراوه، چەندان بەرپرسیاریەتیی جۆراوجۆری هەبووه.

ئەمڕۆ سێشەممه دەزگای میتی توركیا بڵاویكردووەتەوە، هەواڵگریی توركیا لە پرۆسەیەكدا لە سنووری سلێمانی، رهمزی ئاڤچی، بەرپرسی كەركووكی پەكەكەی كوشتووه، کە ناوە نهێنییەکەی "چیا ئەحمەد"ە.
بهگوێرهی زانیاریی میتی توركیی، ئاڤچی یەكێك بووە له ناوهكانی ناو لیستی داواكراوانی سووری توركیا، بەبێ ئەوەی وردەكاریی كوشتنەكەی ئاشكرا بكرێت.
ئەو بەرپرسەی پەكەكە لە ساڵی 1992 پێوەندیی بە چەكدارانی پەكەكە كردووە، چەندان بەرپرسیاریەتیی گرنگی لەناو پەكەكەدا هەبووە، بەڵام شێوازی كوشتنی ئاشكرا نەكراوە.