کوردستانی
به‌ڵێنی سودانی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
پاش گه‌یشتنی نامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان. لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌ڵێنیداوه كاری له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نامه‌كه بكات، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی مووچه‌دا.
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری و كارگێریی، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی تایبه‌تی ناردووه بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌باره‌ت به‌ناردنی سێ مووچه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ بۆ مانگه‌كانی 10 و 11 و 12، سوودانیش به‌ڵێنیداوه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا بڕیار له سه‌ر ناردنی سێ مووچه بدات.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری و كارگێریی وتی "هیوایه‌كی زۆرمان هه‌یه سێ مووچه‌ی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت".