کوردستانی

پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌پاش شه‌ڕه‌كه‌ی مه‌خمور ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌پاش شه‌ڕه‌كه‌ی مه‌خمور ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە رۆژئاوای دیجلە ئەنجامداوه‌. 

روونكراوه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ ١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لە میحوەری 8ی رۆژئاوای دیجلە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی کێوماڵکردنیان لە بۆشایی ئەمنیی هاوبەشی نێوان هەردوولا ئەنجامدا و كه‌ له‌ کاتژمێر 6:00ی بەیانی دەستیپێکرد. 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا لیوای ٨ی پیادە و سوپای ٧ی ئامادەی دهۆک و فەوجی ٢ی تایبەتی فەرماندەیی دهۆک بەشداربوون، لە سوپای عێراقیش لیوای ٧١ی فیرقەی ١٥ و فەوجی ١ی جزرونە بەشداربوون و ناوچەکانی دەشتی رەبیعە و جزرونە و گوندی سعودیە و محمودیە و تاوەک و عەین عوزێر کێوماڵ کران. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ لە ئەنجامدا چەند پاشماوەیەکی جەنگی لە ناوچەکەدا پوچەڵكرانەوە و ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ کۆتاییهات.

Qaiwan
Qaiwan