کوردستانی

هاوڵاتییه‌كی كورد له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیله‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییه‌كی كورد له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیله‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا - 

رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو كه‌ هه‌واڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌كی خەڵکی شاری سەردەشتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و رێكخراوه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، کەیوان دێهقان، سێ رۆژ دوای دەستبەسەرکردنی، لە زیندانی شاری سه‌رده‌شت لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیلەدەستداوه‌. 

رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كه‌یوان دێهقان حەوتەمین بەندکراوی کوردە کە لە سەرەتای ئەمساڵه‌وه‌ لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەیوان دێهقان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ بەندیخانەی شاری سەردەشت گواستراوەتەوە و هێشتا زانیاریی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونه‌ته‌ پاڵی، لە بەردەستدا نییه‌، به‌ڵام پێشتر بە تاوانی په‌یوه‌ست به‌ مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەركرا و پاش تێپەڕاندنی چەند ساڵ بەندکران، مانگی رابردوو لە زیندانی ناوەندیی مهاباد ئازادکراوە.


Qaiwan
Qaiwan