کوردستانی

په‌رله‌مانتارێك: له‌ ده‌روازه‌ ناره‌سمییه‌كانی كوردستاندا بازرگانی به‌ ته‌ندرووستیی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتارێك: له‌ ده‌روازه‌ ناره‌سمییه‌كانی كوردستاندا بازرگانی به‌ ته‌ندرووستیی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا - 

په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد، له‌ چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی ناره‌سمیی هه‌رێمی كوردستاندا بازرگانیی به‌ ته‌ندرووستیی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌كرێت و پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه‌ ناره‌سمییانه‌دا بگرێت.

ره‌فیق ساڵحیی، په‌رله‌مانتاری عیراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵی براسا وتی " پێویسته‌ به‌غدا له‌پێناوی پاراستنی ئابووری نیشتمانیی و پاراستنی ته‌ندرووستیی خه‌ڵكدا، چاودێریی ئه‌و ده‌روازه‌ ناره‌سمییانه‌ بكات له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی جوڵه‌ی بازرگانیی تێدایه‌ و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ته‌ندرووستیی خه‌ڵك دروستده‌كات و رێگه‌ش بگیرێت له‌ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی، پێویسته‌ رێگه‌ له‌ هه‌ركه‌س بۆ خۆی بگیرێت له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كاندا".

پێشتر ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان رایگه‌یاند، 11 ده‌روازه‌ی سنووریی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، كه‌ پێنجیان به‌شێوه‌ی ناره‌سمیی جوڵه‌ی بازرگانیی تێدایه‌. 



Qaiwan
Qaiwan