کوردستانی

دهۆك: 12%ی هاوڵاتیان تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆك: 12%ی هاوڵاتیان تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رۆژی جیهانیی شه‌كره‌، پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له‌یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌دا چالاكیی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشیی شه‌كره‌ به‌رێوه‌چوو و داوا له‌هاوڵاتیان كرا سه‌ردانی تیمه‌ پزیشكییه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی زانینی رێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان.

به‌گوێره‌ی سایتی ئه‌ڤرۆ، كه‌ هه‌واڵه‌كانی پارێزگای دهۆك بڵاوده‌كاته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 12%ی دانیشتوانی پارێزگای دهۆك تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون، داواشكراوه‌ له‌ هاوڵاتیان له‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ گومانیان هه‌یه‌ تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون، بۆیه‌ سه‌ردانی تیمه‌ پزیشكییه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌رامبه‌ر پشكنینیان بۆ ئه‌مجامبدرێت. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ زۆربه‌ی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگای دهۆك چالاكیی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و پشكنین و پێدانی رێنمایی به‌رێوه‌چوو.
Qaiwan
Qaiwan