کوردستانی

بە تۆمەتی فێڵکردن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی فێڵکردن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند به‌ تۆمه‌تی فێڵکردن و دەستبڕینی چەند هاوڵاتییەک کە بەناوی گەیاندنی کاڵاوە پارەیان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ سكاڵایای‌ یاساییان تۆماركرد كه‌ له‌لایه‌ن دوو تۆمه‌تباره‌وه‌ فێڵیانلێكراوه‌، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد، سەرەنجام‌ و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردساتەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن".

ئاماژە بەوەکراوە "له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباران به‌ناوی‌ گه‌یاندنی‌ كاڵای‌ جۆراوجۆر بڕێك پاره‌یان له‌ سكاڵاكاران وه‌رگرتووه‌، دواتر به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ گه‌یاندنی‌ كاڵاكاندا بڕی‌ پاره‌ی‌ كاڵاكه‌ و كرێی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ له‌ كڕیار وه‌ربگرنه‌وه‌، به‌ڵام تۆمه‌تباران مۆبایله‌كانیان كوژاندووەته‌وه‌ و خۆیان ونكردووه‌".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتباران (ن، ع، ح) لەدایكبووی‌ 1982 و (ج، ع، ح) له‌دایكبووی‌ 1990 كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌، دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر و بەپێی‌ مادەی‌ 456 لە یاسای سزادان راگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan