کوردستانی

ئەم شەپۆلی بارانبارینە تا کەی بەردەوام دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم شەپۆلی بارانبارینە تا کەی بەردەوام دەبێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 11.5 ملم باران باریوە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی کە دوێنێ ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراقی گرتبووەوە، لە درەنگانی ئەمشەوەوە کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی ئێمەش هەبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 11.5 ملم باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارین تاوەکو ئەم کاتە 39.8 ملمە بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 24 ملم باران باریبوو".

ئەوەشی خستەڕوو "کاریگەریی ئەم شەپۆلە ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت و لە درەنگانی شەوەوە کاریگەریی بارانبارینەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، هەروەها سبەینێش کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنیتەوە و ئەگەری نمەباران دەبێت لە کات و شوێنی جیادا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan