کوردستانی
رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێكەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رێگەی نێوان كۆیە - دوكان، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ كەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، ئۆتۆمبێلێكی فۆرد لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك لە جۆری ئینفینیتی كە هەردوكیان تایبەت بوون، ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی تشرینی دووەم لەسەر رێگەی كۆیە - دوكان نزیك گوندی سێوسەن پێكیانداداوە، شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گیانیلەدەستداوە و سەرنشینێك و شۆفێرەكەی دیكەش بریندارن.
لەئێستادا لایەنی پەیوەندیدار گەیشتووەتە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان رەوشی تەندروستیی بریندارەكان جێگیرە.
ژ.ع