کوردستانی
زیاتر لە 12 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و پێنج كەسیش گیانیان سپارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە پارێزگای كەركوك، زیاتر لە 12 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و پێنج كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
یەكەم رووداو ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک بازگەی کۆنی یەکی حوزەیران لە گەڕەکی حوزەیرانی کەرکوک روویداوە، تێیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد سەر بە فەرمانگەی نەهێشتنی تاوانی حکومەتی عیراق خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سێ کەس لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، لە رووداوەكەشدا ئۆتۆمبێلەکەی نەهێشتنی تاوان لە سایدی خۆیەوە بەهۆی تەڕیی شەقامەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و هاتووەتە سایدی بەرامبەر و لە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی داوە.
هاوكات ئێوارەی ئەمڕۆ سەرچاوەكانی هەواڵ لەناو پارێزگای كەركوك رایانگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی كەركوك - تۆبزاوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكانی دەست مەودا میدیا كەوتووە، تەنها لەو رووداوەدا زیاتر لە 11 ئۆتۆمبێل پێكیانداداوە و برینداریش لە رووداوەكەدا هەیە بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.
ژ.ع