کوردستانی
بە فێڵ بارهەڵگرێكی برد و دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە بە فێڵ بارهەڵگرێكی لە خاوەنەكەی سەندووە و دواتر فرۆشتوویەتییەوە.
"لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بە بڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا" لە راگەیەندراوی ئەمشەو 15ی تشرینی دووەمی 2023ی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی هاتووە.
ناوەڕۆكی راگەیەندراوەكە دەڵێت "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی بە فێڵ لێسەندراوە و فرۆشراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە".
بەپێی زانیارییەكان، تۆمەتبار لەئێستادا دەستگیركراوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیردراوە بەسەر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكەدا كە بردوویەتی.
ئەوەش ئاشكراكراوە، تۆمەتبار (ع، ت، ع) لەدایكبووی 1989یە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ژ.ع