کوردستانی
ئۆتۆمبێلێكی هاتوچۆ خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە خەلەكان، لەسەر رێگەی نێوان دوكان - رانیە ئۆتۆمبێلێكی هاتوچۆ خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی سایدی بەرامبەر و زیانێكی زۆری مادی لێكەوتەوە.
ئەمشەو 15ی تشرینی دووەمی 2023 رووداوهكه لهنێوان ئۆتۆمبێلێكى جۆرى نیسان ئێكسترا كە ئۆتۆمبێلی بهڕێوهبهرایهتیى هاتوچۆى سلێمانییە و ئۆتۆمبێلێكى تایبەت، لە سنووری ناحیەی خەلەکان نزیک گوندی کانی وەتمان روویدا.
ئۆتۆمبێلەکەی هاتوچۆی سلێمانی لەم رووداوەدا هۆكاری پێكدادانەكە بووە و بەهۆی خێراییەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و كەوتووەتە سایدی بەرامبەر، سەرەنجام خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیكەدا کێشاوە.
لە ئەنجامی رووداوەکە هاوڵاتییەک بە سەختی برینداربووە و لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام هیچ گیانلەدەستدانێكی تێدا نەبووە، هاوكات زیانێکی زۆر بە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە.
ژ.ع