کوردستانی

جۆرێك لە ئۆتۆمبێل دەستیانبەسەردا دەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆرێك لە ئۆتۆمبێل دەستیانبەسەردا دەگیرێت
مەودا میدیا-

لە هەولێر، بڕیاردرا بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی دوكەڵ دەكەن، ئەوەش بەهۆی كاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژینگە و پیسبوونی.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ رایگەیاند، بەپێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە پارێزگای هەولێر دەستبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگیرێت كە دوكەڵ دەكەن و دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە، دوامۆڵەتیش بۆ شۆفێران 20ـی تشرینی دووەمی 2023 دەبێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەوبارەیەوە رایگەیاند "تێبینیی ئەوەمان كردووە بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكان گاز و دوكەڵی ژەهراوی دەردەدەن، كە كاریگەرییان لەسەر ژینگە و تەندروستیی هاوڵاتییان هەیە، بۆیە بڕیاردرا هەتا 20ـی تشرینی دووەمی 2023 مۆڵەت بدرێتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوكەڵ دەكەن، تاكوو چارەسەری بكەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوای 20ی تشرینی دووەمی 2023، هەر شۆفێرێك كێشەی دوكەڵكردنی ئۆتۆمبێلەكەی چارەسەر نەكردبێت، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و مەرجی پێدانەوەی ئۆتۆمبێلەكانیش چاككردنەوەیان و دڵنیابوونەوەیە لەوەی دوكەڵ ناكەن".

بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەو بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ژێر رۆشنایی یاسای هاتوچۆ دراوە، كە پێویستە ئۆتۆمبێلەكان مەرجی توندوتۆڵییان تێدابێت و بنەماكانی هاتوچۆ بپارێزن، گرنگترینیشیان پاراستنی ژینگەیە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan