کوردستانی

ئەو رێنماییە گرنگانەی کە پێویستە سەرجەم شۆفێران ئاگاداری بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو رێنماییە گرنگانەی کە پێویستە سەرجەم شۆفێران ئاگاداری بن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەگەڵ هاتنی وەرزی بارانبارین رووداوەکانی هاتوچۆ لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستان روو لە زیادبوون دەکەن و شارەزایەکی هاتوچۆش رێنمایی گرنگ دەدات بە شۆفێران.

حازم محەمەد، شارەزای بواری هاتوچۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و زستان بارانبارین بە هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی هاتوچۆ دادەنرێن کە چەندها قوربانیان لێدەکەوێتەوە".

ئەو شارەزای بواری هاتوچۆیە رێنمایی شۆفێرانی کرد و وتی "دەبێت لەکاتی بارانباریندا شۆفێران لەو خێراییە کەمتر بڕۆن کە لە شەقامەکان دیاریکراون، هەروەها گرنگە مەودای نێوان ئۆتۆمبێلەکان زیاتر بێت، چونکە بەهۆی بارانبارینەوە شەقامەکان لوس دەبن توانای ستۆپکردنی ئۆتۆمبێل لاواز دەبێت، ئەمەش زۆرکات هۆکارە بۆ روودانی رووداوی هاتوچۆ".

وتیشی "یەکێکی دیکە لە رێنماییەکان ئەوەیە بە باشی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان پاکبکەنەوە هەوڵبدەن و رێگەنەدەن جامەکانیان تەم بکات، تاوەکو بە باشی دەرەوە ببینن، هەروەها ئەگەر شۆفێرێک زانی لەکاتی بارانبارینی زۆردا توانای شۆفێریکردنی نییە واباشترە شۆفێری نەکات".

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتوچۆ روودەدەن بەهۆی خراپی رێگەوبان و پابەندنەبوونی شۆفێرانە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan