کوردستانی
لە هەرێمی کوردستان چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی چوار بازرگانیی مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیشی بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گرت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند"لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ، لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و بەردەوام، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە چالاکییەکی سەرکەوتوودا توانرا چوار تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیر بکرێن کە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بە مادەی هۆشبەرەوە دەکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەم چالاکییەدا بڕی (یەک کیلۆگرام) مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی هیرۆین، کریستاڵ و جامایکا دەستی بەسەردا گیرا، پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
س،ر
س،ر