کوردستانی
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە بڕیاردەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هه‌ژماركردن یان نه‌كردنی پڕۆسه‌ی خوێندن ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، ئاماژە بەوەشدەکات مافی مامۆستایان پارێزراو دەبێت.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگه‌یاند "هه‌ژماركردن یان نه‌كردنی پڕۆسه‌ی خوێندن ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه و دڵنیایش دەدەینە مامۆستایان کە مافەکانیان پارێزراودەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیار له باره‌ی خوێندكارانی پۆلی 12 ده‌دات كه دره‌نگ ده‌ستیان به پرۆسه‌ی خوێندن كردووه، بۆیه خوێندكارانی پۆلی 12 با له خوێندن به‌رده‌وام بن و مافەکانیان نەفەوتێت".
ماوەی دوو مانگ زیاترە لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژانەوە لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین تائێستا پرۆسەی خوێندن دەستیپێنەکردووە و مامۆستایانی میلاک داوای مووچە و وانەبێژانیش داوای دامەزراندن دەکەن.
س.ر