کوردستانی

تۆمەتبارێک بەناوی دامەزراندنەوە فێڵی لە ژنان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بەناوی دامەزراندنەوە فێڵی لە ژنان کردووە
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بەنازناوی "د. سوهەیب"وە فێڵی لە چەندین ژن کردووە و کاری ناشیاوی لەگەڵ ئەنجام داون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوێنێ چوارشەممە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی سۆران ، ئەم تۆمەت بارەیان دەسگیرکردووه بەناوی د.سوهەیب خۆی ناساندووە و چەندین کاری نەشیاوی لەگەڵ خانمان ئەنجام داوە بەناوی دامەزراندن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە مۆبایلەکەی د.سوهەیب لە فۆڵدەرێکی نهێنی بوونی هەبووە و وشەی نهێنی لەسەر بووە کە 460 ڤیدیۆی نەشیاوی تێدابووە، 20 ئەلبوم لە مۆبایلەکەی بوونی هەبووە و هەمووی گرتەی نەشیاوی خانمانی تێدابووە، جیا لەوەش 95 ڤیدیۆی و وێنەی نەشیاوی ئافرەتێک بەجیا لابووە لە فۆڵۆدەرێکی تایبەت دا، 335 بەڵگەی تریش کە زۆربەی ڤیدیۆی نەشیاوی خانمان بووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan