کوردستانی

بوومه‌له‌رزه‌ له‌ دهۆك روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بوومه‌له‌رزه‌ له‌ دهۆك روویدا
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی عیراق، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3.4 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ سنوری پارێزگای دهۆك رویدا، به‌جۆرێك له‌لایه‌ن به‌شێك له‌هاوڵاتیانی شاره‌كه‌وه‌ هه‌ستیپێكراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراقدا روونكراوه‌ته‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3.4 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و به‌دووری 20 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری رۆژئاوای قه‌زای ئاكرێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك روویداوه‌ له‌ سنووره‌كانی نێوان عێراق و توركیا.

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق باسی ئه‌وه‌شیكردووه‌ كه‌ هیچ زیانێكی گیانیی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌. 




Qaiwan
Qaiwan