عیراقی

دادگا دووباره‌ حه‌لبوسی نائومێدكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگا دووباره‌ حه‌لبوسی نائومێدكرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

پاش دروستكردنی مشتومڕی به‌رچاو له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی عیراق، چاوه‌ڕوانده‌كرا دادگای فیدراڵیی عیراق هه‌ڵوێستێكی جیاوازتری هه‌بێت به‌راورد به‌ كات و ساتی ده‌ركردنی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڵام دادگا هه‌مان هه‌ڵوێستی پێشووی راگه‌یانده‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دادگای فیدراڵیی عیراق جارێكی تر ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاری كۆتاییه‌ و بواری تانه‌ی تێدا نییه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ناوچه‌كه‌ش، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مانی عیراق، مشتومڕێكی به‌رچاوی دروستكردووه‌ و هه‌ندێك له‌ بۆچونه‌كان دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی به‌ بڕیارێكی سیاسیی وه‌سفده‌كه‌ن. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان