کوردستانی

پێشبینی بارانبارین بۆ ئه‌مشه‌و و سبه‌ینێ له‌ هه‌رێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینی بارانبارین بۆ ئه‌مشه‌و و سبه‌ینێ له‌ هه‌رێمی كوردستان
مه‌ودا میدیا - 

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسیی هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی باراندا رایگه‌یاند، لە ناوچه کوێستانییەکان ناوبەناو بارانبارین بەردەوام دەبێت و درەنگانێکی ئەمشەو و سبەینێ هەینی ناوبەناو لە ناوچە کوێستانییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە. 

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسیی و جوگرافیا بۆ مه‌ودا میدیا وتی "ئه‌مشه‌و و سبه‌ینێ له پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی هەولێر ئەگەری بارانی زۆرباش هەیە، ئەگەر هەیە لە نێوان ( 25 تاوەکو 35 ملم ) باران ببارێت لەگەڵ دروستبوونی لافاو لە چەم و دۆڵەکان". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە هەندێک ناوچەی شاخاویی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ناوبەناو ئەگەری چەند تاوێکی باران هەیە کە بڕەکەی لە نێوان ( 15 تاوەکو 20 ملم )  لە بەرەبەیانی هەینی و سبەینێ ڕۆژی هەینی، لە ناوچەکانی گەرمیانیش سبەینێ هەینی هەندێک کاتی کەم و کورتخایەن ئەگەری چەند تاوێکی باران هەیە و زۆرینەی کات ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پێشبینیی بڕی باران بەم شێوەیه:

له ناوچەکانی باکووری گەرمیان ( 5  تا 10 ملم )

لە ناوچەکانی ناوەڕاستی گەرمیان  ( 1 تا 5 ملم )

لە ناوچەکانی باشووری گەرمیان ( دڵۆپەباران تاوەکو 2 ملم ) دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan