کوردستانی

زانیاریی نوێ له‌باره‌ی برینداركردنی پارێزه‌رێك له‌ هه‌ولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ له‌باره‌ی برینداركردنی پارێزه‌رێك له‌ هه‌ولێر
مه‌ودا میدیا -

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لە شاری هەولێر تەقە لە ئەندامێکی حزبی دیموکراتی كوردستان كرا و له‌ ئه‌نجامدا بریندار بوو، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییش رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر، ھەواڵی برینداربوونی پارێزه‌ر، سوهراب ره‌حمه‌تی راستە و له‌ ئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.

سوهراب رەحمەتی، ئەندامی حزبی دیموکراتی كوردستان و یەکێکە لە پارێزەرانی دۆسیەی قادر قادری، كادری باڵای حزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و برینداركرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دۆخی تەندروستی سوهراب رەحمەتی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایە و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. 

قادر قادری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی ئاداری ساڵی 2018، کادیر و فەرماندەی پێشمەرگە لە حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)  لە گوندی هەرتەل-ی دۆڵی بالیسانی کوژرا، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان چەند کەسێکیان بە تۆمەتی کوژرانی دەستگیرکرد و رادەستی دادگا کران و سوهراب ره‌حمه‌تی پارێزه‌ره‌ له‌و دۆسیه‌یه‌دا. 
Qaiwan
Qaiwan