کوردستانی

كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ
مه‌ودا میدیا  -

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 17ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بونی تەمێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی لە هەندێک ناوچە، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەراستی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت . پاشان کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم".

كه‌شناسیی روونیكرده‌وه‌، پله‌كانی‌ گه‌رما به‌گشتی نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی دوێنێ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باشوور و باشووری خۆرهەڵات و مه‌ودای بینین 6 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌ رۆژی سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 18- 11- 2023 ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانی تەمێکی کەم دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لەناوچە جیاجیاکان بە تایبەت لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری هەرێم و پله‌كانی‌ گه‌رما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌: 

هەولێر : 19 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی : 18 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک : 20 پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوک : 21 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە : 20 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ : 20 پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان : 24 پلەی‌ سیلیزی‌

حاجی ئۆمەران: 11 پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران : 19 پلەی‌ سیلیزی‌
Qaiwan
Qaiwan