کوردستانی

گرووپی "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی" هێرشی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریری گرته‌ئه‌ستۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرووپی "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی" هێرشی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریری گرته‌ئه‌ستۆ
مه‌ودا میدیا- 

كه‌مێك پێش ئێستا گرووپی "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی" له‌ عیراق كه‌ گرووپێكی چه‌كداریی ناره‌سمیی نادیاره‌ و بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌ ئامانج،  بۆردوومانی ئه‌مڕۆی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێری گرته‌ئه‌ستۆ.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، چه‌كدارانی سه‌ر به‌ گرووپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی له‌ عیراق، بۆردوومانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریری گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆردوومانكرا.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، كه‌ پێشتر بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكیی بوو، به‌ درۆن كرایه‌ ئامانج، له‌كاتێكدا ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ له‌ رۆژی 10ی مانگی رابردووه‌وه‌ چۆڵكراوه‌.
Qaiwan
Qaiwan