کوردستانی

لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مه‌ودا میدیا - 
 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند "کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - دهۆک، لەنزیک گوندی شاخۆلان رووداوێكی هاتوچۆ روویدا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵ.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، ئوتومبێلێکی جۆری سانیای تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و تەڕبوونی رووی رێگە بەئاوی باران کۆنترۆلی لەدەستداوه‌. 

 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، لەدەرەنجامی رووداوەکەش دوو کەس گیانیان لەدەستدا سێ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون. 

Qaiwan
Qaiwan