کوردستانی

ئاسایش 55 ئه‌ندامی داعشی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ستگیركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش 55 ئه‌ندامی داعشی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ستگیركرد
مه‌ودا میدیا -

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،  پێنج گروپ و تاقمی تیرۆریستی داعش لە هەرێم ئاشکرا کران و ئەندامەکانیان دەستگیرکران، سێ ئەمیریش دەستگیردەکرێت و شکست بەمەرامەکانیان دەهێنرێت کە پیلانیان دانابوو لەچەندین شاری هەرێم کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاسایش، پاش رەزامەندی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەریەک لەشارەکانی سلێمانی ، گەرمیان ، هەڵەبجە  ، شارەزوور و ناوچە دابڕێندراوەکان ژوری ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و دەستبەکاربوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی هەموو جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش،  سەرئەنجام پاش پێنج مانگ کارکردنی بەردەوامی هێزەکانیان، زانیاری وردیان لەسەر شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش دەستکەوت و تەواوی جموجۆڵەکانیان  لە شارەکانی هەرێم خرانە ژێر چاوێری وردەوەو دواتر ناسنامەی ئەندامانی گروپەکان و شوێن و مانەوەیان دەستنیشانکران .

 دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا روونیكردووه‌ته‌وه‌، دوای رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە دەیان ئۆپەراسیۆندا 55 تیرۆریست کە ئەندامی  تۆڕو گروپە نوستوەکانی  داعش  بوون لە کەرکوک ، سلێمانی ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، سەیدسادق ، شارەزوور ، پێنجوێن دەستگیرکران کە سیانیان ئەمیر و تیرۆریستی هەرەتاوانبارن دەستگیرکران.





Qaiwan
Qaiwan