کوردستانی

دهۆك.. لافاو زیانی به‌ چه‌ند ماڵێك گه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆك.. لافاو زیانی به‌ چه‌ند ماڵێك گه‌یاند
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌رگریی شارستانیی قه‌زای ئاكرێ سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا بارانبارین زیانی به‌چه‌ند ماڵێك گه‌یاندووه‌.

به‌رگریی شارستانیی ئاكرێ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه‌، لافاو دروستبووه‌ و چه‌ند ماڵێك له‌ ناحیه‌ی قه‌سرۆك به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌ و ئاو چووه‌ ناو ماڵه‌كانیانه‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی فریایان كه‌وتوون.

هاوكات به‌بۆنه‌ی ئه‌گه‌ریی بارانبارینی زۆره‌وه‌، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ئاكرێ خه‌ڵكیان هۆشیاركرده‌وه‌ بۆ چۆنیه‌تی خۆده‌ربازكردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌كاتی لافاودا. 
Qaiwan
Qaiwan