کوردستانی

ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناو شاری سلێمانی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناو شاری سلێمانی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت
مه‌ودا میدیا- 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كه‌مێك ئێستا له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانیدا روونیكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و ئه‌مڕۆ شەممە  18ـ11ـ2023 نەوت لەسنووری مه‌ڵبه‌ندی 10 له‌ناو شاری سلێمانی دابه‌شده‌كرێت، كه‌ گەرەکەکانی تاڤگە، کانی کوردە، کانی سپیکە و گردەبراوەکە ده‌گرێته‌وه‌. 

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ناوه‌ندی شاری سلێمانی و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌دا به‌رده‌وامه‌ و به‌شێكی به‌رچاوی شار و شارۆچكه‌كانی سنووره‌كه‌ نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌.
Qaiwan
Qaiwan