کوردستانی

نوێنه‌ری‌ مامۆستایانی‌ وانه‌بێژ له‌ هه‌ولێر پێش ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 نوێنه‌ری‌ مامۆستایانی‌ وانه‌بێژ له‌ هه‌ولێر پێش ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان ده‌ستگیركرا
مه‌ودا میدیا - 

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ له‌ شاری هه‌ولێر كه‌ دوێنێ رایگه‌یاند، ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ خۆپیشاندانی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023، عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه‌ و مامۆستایانی وانه‌بێژیش هه‌ڵوێستیان راگه‌یاند و داوا ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ به‌زووترین كات ئازاد بكرێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ڵوێستیان ده‌بێت. 

عەلی رەئوف مستەفا دوێنێ رایگه‌یاند، رۆژی یەکشەممە 19ی 11ی 2023 شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگی 9ی 2023 دابەشدەکرێت، له‌ پەروەردەکانی بەردەڕەش و ئاکرێ ، سۆران ، ڕواندز ، چۆمان ، شێخان ، دەشتی هەولێر ، مه‌خمور و  بۆ ڕۆژەکانی داهاتوو پەروەردەکانی تر دابەشدەکرێت ، لەگەڵ ئەوەش دا رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژانە لەهەولێر بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندن هەمیشەیی بوونی وانەبێژان به‌رێوه‌ده‌چێت و كاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات. 

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.


Qaiwan
Qaiwan