کوردستانی

ئاسایش له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كچێك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كچێك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یدا
مه‌ودا میدیا - 

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كچێك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌ولێر و دروستكردنی مشتومڕ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، لە رۆژی هەینی لەکاتژمێر ٧ سەرلەبەیانی لەشوقەکانی ئیسکانی شاری هەولێر (ئافرەتێک) لەشوقەکان کەوتووه‌تە خوارەوە و باری تەندروستی ناجیگیرە. 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر روونیكردووه‌ته‌وه‌، لەسەر ئەو رووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاودەکەنەوە. 
Qaiwan
Qaiwan