کوردستانی
شاره‌زایانی كه‌شناسیی له‌باره‌ی دروستبوونی لافاوه‌وه هۆشداریده‌ده‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان، لەسبەینێ یەکشه‌ممەوە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی باران له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و شاره‌زایانی كه‌شناسیش هۆشدارییده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان، لەسبەینێ یەکشه‌ممەوە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی باران له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و شاره‌زایانی كه‌شناسیش هۆشدارییده‌ده‌ن.
سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شنایی بۆ مه‌ودا میدیا وتی"هۆشداری توند دەدەین بۆ زۆربەی ناوچە کوێستانیەکان بەتایبەت هەولێر و دهۆک و تەواوی ئەو ناوچانەی کە نزمن و نزیکی چەم و روبارەکانن لە سلێمانی و هەڵەبجە، چونكه لە نێوان ئێوارەی رۆژی یەکشەممە تا ئێوارەی دووشەممە ئەگەری بارانی زۆر و لافاو هەیە و زۆر پێویستە هەر لە ئێستاوە ئامادەکاری بکرێت".
له‌لایه‌كی تره‌وه، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسیی بۆ مه‌ودا میدیا وتی" له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران داخڵی ناوچەکانمان دەبێت درەنگانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە بۆ رۆژی دووشەممە شەپۆلەکە قوڵدەبێتەوەو لوتکەی کاریگەریی شەپۆلەکەیە و لەزۆر شوێن مەترسیی لافاو هەیە ڕۆژی سێشەممەش بەکاریگەریی کەمتر بەردەوام دەبێ شەپۆلەکە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەهەندێك شوێن دوور نیە تا سەروی 200 ملم باران ببارێت کەمترین بڕیش تا 40 ملم پێشبینیکراوە کە بەر ناوچەکانی باشووری گەرمیان دەکەوێت.
ئه‌و كه‌شناسه داوای له لەلایەنی پەیوەندیدار و حکومه‌ت و هاوڵاتیان دەکات هەموو ئامادەکاریه‌ک بکرێت بۆ رووبەرووبونەوەی مەترسیەکانی لافاو بۆ ئەوەی لافاو کەمترین زیانی هه‌بێت.
هاوكات ده‌سته‌ی چاودێریكردنی كه‌شوهه‌وای عیراقیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به هاتنی شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ و به‌هێز كرد، كه له ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ته‌واوی عیراق ده‌گرێته‌وه و به‌جۆرێك له ناوچه‌كانی باكووردا پله‌ی 11 سه‌دیی نزمده‌بێته‌وه.
كه‌شناسیی عیراقیی ئاماژه‌ی به كاریگه‌ریی توركیا له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای عیراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه، هاوكات میدیای توركیی بڵاویكرده‌وه، سه‌رما و باران له توركیا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی گشتیی داناوه و به‌شێك له گه‌شته‌كانی په‌كخستووه.