کوردستانی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر: نه‌موتووه‌ له‌كاتی لافاودا له‌ ته‌نه‌كه‌ بده‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر: نه‌موتووه‌ له‌كاتی لافاودا له‌ ته‌نه‌كه‌ بده‌ن
مه‌ودا میدیا - 

له‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵێك به‌ناوی عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایا وتویه‌تی"له‌كاتی هاتنی لافاو ته‌قه‌ ته‌ق بكه‌ن و له‌ ته‌نه‌كه‌ بده‌ن"، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و هه‌واڵه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ مه‌ودا میدیا وتی"من نه‌موتووه‌ له‌كاتی هاتنی لافاودا له‌ ته‌نه‌كه‌ بده‌ن و ته‌قه‌ته‌ق بكه‌ن، هه‌واڵه‌كه‌یان شێواندووه‌، من وتوومه‌ كارێك بكه‌ن كه‌ یه‌كتر ئاگاداربكه‌ن".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان جیایه‌ له‌ خه‌ڵكی و ده‌كرێت له‌كاتی هاتنی لافاو و حاڵه‌تی ناچارییدا ته‌قه‌ بكه‌ن. 
Qaiwan
Qaiwan