کوردستانی

مەرجە گرنگەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرجە گرنگەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان "ئەپیکور" راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دانوستانەکانی حکومەت عێراق و حکومەتی ھەرێم بڵاوکردەوە و مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوەتی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت ئاشکراکرد.

لە راگەیەندراوەکەی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان "ئەپیکور" هاتووە "ھەرجۆرە زیادکردن و گۆڕانکارییەک پێویستە بە رەزامەندی حکومەتی فێدراڵ، حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور بێت، ھەروەھا پێویستە دڵنیایی ھەبێت لەبارەی پارەی ھەناردەی رابردوو و داھاتووش، پێویستیشە پارەی فرۆشی نەوتی کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور راستەوخۆ بدرێتە کۆمپانیاکان".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێویستە رێککەوتن و شێوازی ئێستای بازرگانی و ئابووری کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور وەک خۆی بمێنێتەوە، هەروەها "ئەپیکور" گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی حکومەتی فێدراڵ و حکومەتی ھەرێم بە ھەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی بە ئاڕاستەی دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عیراق - تورکیاوە دەزانێت و پابەندە بە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan