کوردستانی
مامەڵەی خانووبەرە و ئۆتۆمبێل گۆڕانکاریی بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت وابڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا مامەڵەکردنی خانوو و ئۆتۆمبێل لە دۆلارەوە ببێتە دینار، خاوەن نووسینگەیەکی خانووبەرەش دەڵێت "ئەو بڕیارە زیانی دەبێت بۆمان".
نەوزاد غەفور, جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند "بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە، لە بەشێكی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و لە ناوخۆشدا لە جیاتی دۆلار باجی گومرگی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە بکرێت بە دینار".

ئاماژەی بەوەکرد "وابڕیارە لە داهاتوودا بەشێك لە كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنان لەبرى دۆلار مامەڵە بە دینارەوە بکەن، بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ئەو بڕیارە پێویستە سەرجەم مامەڵە داراییە ناوخۆییەكان لەبری دۆلار بە دینار بکرێت".
خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرە لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانییەوە ئەو بڕە پارەی کە بۆ نووسینگەی خانووبەرە دیاریکراوە وەک نێوەندگیری نێوان کڕیار و فرۆشیار لە %1ە، بەڵام ئەگەر ئەو بڕە بکرێتە دینار زیان بە خاوەن نووسینگەکان دەگەیەنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر مامەڵەی خانووبەرە ببێتە دینار ژووری بازرگانی دەتوانێت بەپێی ئەو گۆڕانکارییەی کە دەکرێت، گۆڕانکاریش لەبڕی ئەو پارەیە بکات کە دەدرێت بە نووسینگەکان".
س.ر