کوردستانی
هەولێر ئامادەکاریی دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بێت لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و رۆژی دووشەممەش شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی کە لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات و هەندێک کات بارانی بە لێزمە دەبارێت ئێمە سەرجەم تیمەکانمان لە بنکەکانی بەرگریی شارستانی کەوتووینەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە 46 بنکەمان هەیە لە ناوچەکانی سنووری هەولێر و دووبارە سبەینێ سەرجەمیان ئاگاداردەکرێنەوە کە لە ئەگەری روودانی هەر رووداوێکی لەناکاو بەهۆی بارانبارینەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن ".
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی "کەرەستەی پێویستی تایبەت بە رووبەڕووی بوونەوەی لافاو ئامادەکراوە و لە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکاندا هەن".
وتیشی "هاوڵاتییان لەڕێگەی ژمارەکانی 115 و 125 پەیوەندیمان پێوەبکەن لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا، هەروەها هەر ژمارەیەکیان لەیەک کاتدا دەتوانێت سێ پەیوەندیی وەربگرێت".
بەهۆی خراپی ئاوەڕۆ و هەڵکەوتەی شوێنەکەیەوە ساڵانە لە وەرزی بارانباریندا لە شاری هەولێر لافاو دروستدەبێت و زیانێکی زۆر بەر دانیشتووانی شارەکە دەکەوێت.
س.ر