کوردستانی

دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی فڕێدانەخوارەوەی ژنەکەی هەولێر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی فڕێدانەخوارەوەی ژنەکەی هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی هەڵدانەخوارەوەی ژنێک لە شوقەکانی ئیسکانی شاری هەولێر.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی لە رێکەوتی 2023/11/18 رووداوی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لە شوقەکانی ئیسکان روویدا، لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ف، ز، ص) و (م ، أ ، ع) دەستگیرکران".

ئاماژە بەوەکراوە "لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هەردوو تۆمەتبار لەگەل ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری مادە کحولییەکان لە کاتژمێر حەوتی بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروستبووە و دواتر لەلایەن یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئەو ئافرەتە لە شوقەکە خراوەتەخوارەوە و بە سەختی برینداربووە، لەئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan