کوردستانی
بەغدا کەی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە بەغدا کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم گوژمەی 700 ملیار دینارەکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم گوژمەی 700 ملیار دینارەکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەم 700 ملیار دینارە کۆتا قەرزە کە بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە لەنێوانیان، بۆیە بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 هەرێمی کوردستان دەبێت دووبارە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکاتەوە.
س.ر