کوردستانی

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی کڕینی خانوو و شوقە بەقیست بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی کڕینی خانوو و شوقە بەقیست بڕیاریدا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەر کۆمپانیایەکی فرۆشتنی خانوو و شوقە بە قیست، ئەگەر مەرجی پێبژاردن دابنێت بۆ ئەوانەی یەکەکانی دەکڕن و قیستەکان دوادەخەن، مامەڵەکەی حەرام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023 ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار، بەشێک لە کۆمپانیاکانی خاوەن یەکەکانی نیشتەجێبوون فشاریان کردووە لەسەر خاوەن یەکەکان قیستەکان بدەن و ئەگەر دوایبخەن پارەی زیاتری دەچێتە سەر، بۆیە ئەوانیش بە فەتوایەک ئەو پارە زیادەیان حەرام کردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "کاتێک بەهۆی دۆخێکەوە هاوڵاتی قیستێک دوادەخات، نابێت خاوەنی کۆمپانیاکە ناچاری بکات کە پارەی زیاتر بدات، چونکە بە تەواوی حەرامە؛ گرێبەستەکە هەڵناوەشێنێتەوە، بەڵام تێکیدەدات".

س.ر

Qaiwan
Qaiwan