کوردستانی

ئاسایش بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتییان تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتییان تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

ئاسایشی سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە هەژماری ساختە فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە و پارە و کارتی مۆبایلی لێوەرگرتوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران رایگەیاند "لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک بە ناوی (ر،ع،ر)، لەلایەن هێزەکانمان دوای وەرگرتنی بڕیار و رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، تۆمەتبارێکی بە رەگەز نێر بە ناوی (م، ص، م) دانیشتووی سنووری قەزای خەلیفان".

ئاماژەی بەوەکرد "تۆمەتبار بە تۆمەتی دروستکردنی هەژماری فەیسبووک بە ناوی (Rayan Ahmad) دەستگیرکرا کە فێڵی لە چەندین پیاو کردووە، پارە و کارتی مۆبایلی لێوەرگرتوون و دواتر بلۆکی کردوون".

داواشیکرد "هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم ئەکاونتەی فەیسبووک هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران بکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan