کوردستانی

كه‌شناسێك: پاش كه‌مێكی تر بارانی به‌خوڕ هه‌ولێر و كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسێك: پاش كه‌مێكی تر بارانی به‌خوڕ هه‌ولێر و كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا- 

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسیی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشبینیی ده‌كات پاش كه‌مێكی تر باران هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بگرێته‌وه‌.

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، لە ماوەی یەک کاتژمێری داهاتوودا بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە سەنتەری کەرکوک و هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەریان دەگرێتەوە. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، شاره‌زایانی كه‌شناسیی پێشبینیی ده‌كه‌ن بارانی به‌خوڕ و لافاو هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.



Qaiwan
Qaiwan