کوردستانی

سبه‌ینێ پشووی فه‌رمییه‌ له سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ پشووی فه‌رمییه‌ له سلێمانی
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ بارینی بارانی به‌خوڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌، پارێزگای سلێمانی ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ رێگرتن له‌هه‌ر جۆره‌ مه‌ترسییه‌كی لافاو و سبه‌ینێشی كرده‌ پشوو.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگای سلێمانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان سه‌رپشك كراون بۆ بڕیاردان به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌كاتی پێویستدا بۆ راگه‌یاندنی پشوو، به‌ڵام له‌ ناو شاری سلێمانی پشووی فه‌رمیی ده‌بێت.

پارێزگاری سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان كرد، هاوكار و هەماهەنگی فەرمانگە و تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەكاندابن و پابەندی رێنماییەكانی شارەوانی و هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەكانی دیكەبن.


Qaiwan
Qaiwan