کوردستانی

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیی داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات پشووی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیی داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات پشووی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نێت
مه‌ودا میدیا - 

شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسیی رایگه‌یاند، مه‌به‌ستیان بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس نییه‌، به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت پشوو رابگه‌یه‌نێت.

شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شناسیی له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك نوسی"جارێکی تریش دەیڵێمەوە پێویستە حکومەت بۆ سبەی دووشەممە 20 - 11 - 2023  پشووی سەرتاسەری رابگەیەنێت بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان ، چونکە شه‌پۆلەکە بۆ هەموو ناوچەکان بەهێزە به گەرمیانیشەوە لەسنوری دهۆک و هەولێر و ئیدارەی راپەرین و هەندێك ناوچەی تر ئەگەری موفاجەئەی گەورە هەیه لەسەر ئەو ناوچانە هەر زۆر بەهێزه لەوانەیه ئەم شەپۆلە ببێتە شەپۆلێکی مێژوویی".

به‌وته‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسیی، لەزۆر شوێنی کوردستان و گەرمیان ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە بۆ ئەمشەو و سبەینێش، وتیشی"داوا لەهاوڵاتیان دەکەم نزیکی چەم و دۆڵەکان و نزماییه‌کان مەکەون و ئەوانەی مەڕ و ماڵاتیان هەیە تا دوو رۆژی تر پێویستە نەیانکەنە دەرەوە هاوڵاتیان پێویستە ئەمشەو و سبەی لەماڵەوە بمێنەوە بۆ ئەوەی هەموو لایەک دور بن لەکارەسات  و زیان ".

Qaiwan
Qaiwan