کوردستانی

پشووی سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشووی سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا
مه‌ودا میدیا - 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاش هۆشداری كه‌شناسان و زۆریی رێژه‌ی بارانبارین و دروستبوونی لافاو له‌هه‌ندێك شوێن، پشووی سه‌رتاسه‌ری راگه‌یاند.

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكرده‌وه‌، بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان،بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لەسەرجەم  دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی. 
 
ده‌شڵێـت: داواکارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و  نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن ،هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری. 
 

Qaiwan
Qaiwan