کوردستانی

هه‌ولێر كه‌وته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ولێر كه‌وته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

پارێزگای هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی بارانێكی به‌خوڕ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ خزمەتگوزارییەکان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سەبارەت بە نالەباریی رەوشی کەشوهەوا بۆ 24 کاتژمێری داهاتوو خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

روونكراوه‌ته‌وه‌، حاڵه‌تی ئاماده‌یی په‌یوه‌ندیی بە نالەباریی رەوشی کەشوهەواوه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو رێژەیەکی زۆری باران لەماوەیەکی کەمدا دەبارێت و مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پشووی سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستاندا راگه‌یاند.

Qaiwan
Qaiwan