کوردستانی
دهۆك بۆ رێگرتن له لافاو تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌ناو شاردا بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی دهۆك رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییان كردووه و رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ رێگرتن له‌هه‌ر جۆره ئه‌گه‌رێكی دروستبوونی لافاو له‌ناو شاره‌كه‌دا.
ئیسماعیل مسته‌فا، به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی دهۆك رایگه‌یاند، تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ باران و لافاو ئاماده‌كراون و له‌ناو شاردا بڵاوه‌یانپێكراوه، به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی شار له‌هه‌ر جۆره ئاسته‌نگێكی به‌رده‌م ئاو كه ببێته هۆی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی لافاو و زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیان، وه هاوكات به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان له‌ئێستادا باران به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له پارێزگای دهۆك ده‌بارێت و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو هه‌یه.
ئاماده‌كاریی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ی كردووه‌ته پشوو، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاوڵاتیان له ئه‌گه‌ری روودانی لافاو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌شناسان هۆشدارییاندا له‌روودانی لافاو و له نزیك سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له شاری موسڵ لافاو زیانی به هاوڵاتیان گه‌یاند و كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا.