کوردستانی

بەرگریی شارستانیی هەولێر نوێترین زانیاریی لەبارەی زیانەکانی لافاوەوە دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرگریی شارستانیی هەولێر نوێترین زانیاریی لەبارەی زیانەکانی لافاوەوە دەخاتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچە کۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە شەقامەکان دروستبووە، بەرگریی شارستانیی هەولێریش لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئێمە تیمەکانمان بەردەوام لە ئامادەباشیدان و 9 بنکەمان لە سنووری جوگرافیای هەولێر لە گەڕان بەردەوامن".

ئاماژەی بەوەشکرد "شەوی رابردوو لە تەیراوە و خانەقا و عەنکاوە و لەسەر رێگەی کەرکوک و سەر رێگەی پیرمام و شاوەیس، هەروەها لەوناوشاریش لە چەند شوێنێک کێشەی کۆبوونەوەی ئاو هەبوو تیمەکانمان توانیان گرفتەکە چارەسەر بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا ئاستەنگی هاتوچۆ دروستنەبووە، بەڵام لە ناوچەی ساوێس دوو بۆ سێ ماڵ ئاوی تێچووبوو کە تەنها زیانی مادی هەبوو هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan