کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: چارەسەرکردنی كێشهى ههرێمی کوردستان و عیراق پێویستى به گۆڕینى بیركردنهوهیه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت چارەسەرکردنی كێشهى ههرێمی کوردستان و عیراق پهیوهندى به یاسا و دهستوورهوه نییه، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو نادادپەروەرییەی لە بەغدا بەرامبەر ئێمە دەکرێت، لە کێشەکانی بودجە و مووچە لە بابەتی نەوت و گاز، ئەم کێشانە دەیان ساڵە بەردەوامن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "چارەسەرکردنی كێشهى ههرێمی کوردستان و عیراق پهیوهندى به یاسا و دهستوورهوه نییه، بهڵكو پێویستى به گۆڕینى بیركردنهوهیه".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە ئەولەویەت بدەینە کارەکانی ناوخۆمان، کوردستان پێویستی بە دەستوورە لە چوارچێوەی عێراقدا، بۆ ئەوەی بتوانین حکومەتێکی باشمان هەبێت و هەموو شتێک بکەوێتە سەر پێی خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێ عیراق پشتگوێ بخەین بکەین، بەتایبەتی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا، دەبێ هەردوو دەستووری عیراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە بچنە پێشەوە".
قوباد تاڵەبانی وتی "ئەو نادادپەروەرییەی لە بەغدا بەرانبەر ئێمە دەکرێت، لە کێشەکانی بودجە و مووچە لە بابەتی نەوت و گاز، ئەم کێشانە دەیان ساڵە بەردەوامن، دەبێ هاوتەریب پێکەوە کار بکەین و دانیش بەوەدابنێین رێکخستنەوە بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە، بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی".